13/10/2021 363 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. میلان دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی بۆ 3 مانگ ڕاگەیاند و یاریزانێکیشی گواستەوە ڕیزەکانی

پەیام سپۆڕت

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دوورکەوتنەوەی مایک ماگنیانی فەڕەنسی و گۆڵچی یانەکەی بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان ڕاگەیاند و ڕاستەوخۆش گواستنەوەی ئانتۆنیۆ میرانتی گۆڵچی پێشووی یانەی ڕۆمای بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.

 ماگنیانی گۆڵچی لە یاریی یانەکەی بەرانبەر لیڤەرپووڵ لە یەکەمین یاری چامپیۆنسلیگ لە ساتی بەرپەرچدانەوەی لێدانێکی سزای محەمەد سەڵاح دووچاری ئازار دەبێتە لە ئەنیشکی قۆڵی چەپیدا، دوای ماوەیەک چارەسەری پزیشکی بەڵام ئازەرەکەی تەشەنەی سەندووە و ناچار بەپێی ڕێنماییە پزیشکەکان بە سەرپەرشتی دکترۆر لۆرێس پیجولی نەشتەگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجام دراوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی یانە ئیتاڵییەکە، ماگنیان نزیکەی 10 هەفتە واتا نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و تا قۆناغی دووەمی خولی ئیتاڵی ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.


دوا بەدوای ئەم نەشتەرگەرییەش یانەی ئەیسی میلان ڕاستەوخۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ میرانتی گۆڵچی تەمەن 38 ساڵ بۆ ڕیزەکانی ڕاگەیاند، ئەمە لە کاتێکدایە کە یانە جگە لە پێکانی ماگنیانی گۆڵچی سەرەکی پێکانی گۆڵچی سێیەمیشی هەبوو.


میرانتی وەرزی ڕابردوو گۆڵچی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا بوو، بەڵام هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی هات و بێ یانە مابووەوە، ئەمەش وایکرد گرێبەستکردن لەگەڵی ئاسان بێت و دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکییەکان وەک گرێبەستێکی نوێ لە ماڵپەری تایبەت بە خۆی یانەی ئەیسی میلان میرانتی ناساند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا