13/10/2021
317 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له سه‌ركونسوڵی توركیا ده‌كات
په‌یام
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/10/2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له (هاكان كاراچای) سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان‌و دۆخی هەرێمی كوردستان‌و عێڕاق قسه‌و باسی له‌باره‌یه‌وه كرا‌و، پرسی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی كاندیدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران‌و، ڕێژه‌ی به‌شداریی هاوڵاتییان له عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، تاوتوێ كرا‌و، تیشک خرایە سه‌ر ئه‌و گزیی‌و ساخته‌كارییانه‌ی كه به به‌رنامه بۆ داڕێژراویی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام دراون‌و ده‌نگی هاوڵاتییان ده‌ستكاریی كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر به وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند: كه‌می به‌شداریی كردنی هاوڵاتییان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و بایكۆت كردنی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه دژی قۆرخكاریی‌و گه‌نده‌ڵیی‌و پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كران‌و، هه‌ردوولا خواستیان بۆ بره‌ودان له‌هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی دووپات كرده‌وه‌و، سه‌ركونسوڵی گشتیی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاتی توركیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له‌پێناو سه‌قامگیریی دۆخیی سیاسیی له‌عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە