21/08/2019
426 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ پێشوازی له وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی له وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كرد.
له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی، ڕێبوار حه‌مه‌د و ئاڤان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و، سه‌باح قاره‌مانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و هێمن محه‌مه‌د، به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشوازیان كرد له وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌گشتی و، دۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیان به تایبه‌ت و په‌ره‌پێدانی كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌كان كرا.
وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی حیزبه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و، هه‌وڵدان و به‌رده‌وامییان بۆ شه‌فافكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و، گێڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی كه هاووڵاتییه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له كاراتركردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له چاودێری كردن و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە