13/10/2021 920 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی هەڵبژاردەی فەڕەنسا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

پەیام سپۆرت 

لوکاس هێرناندێزی فەڕەنسی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لەلایەن دادگای وەرزشی شاری مەدریدەوە سزای یەک ساڵ زیدانی بەسەردا دەسەپێت.

 ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی هاوسەرەکەی لە ساڵی 2017دا دادگای شاری مەدرید بڕیاریداوە بە سزادان و زیدانیکردنی لوکاس هێرناندێزی فەڕەنسی و ماوەی زیدانیکردنەکەشی یەک ساڵ دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگا داوای لە لوکاس هێرناندێز کردووە تا 19ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە شاری مەدرید تا ئەوەی یەکێک لەو زیندانیانە هەڵبژێرێت کە مەبەستێتی سزاکەی تیا بەسەر بەرێت.


بەپێی ئەو تۆمەتەی لەسەری ساغ بۆتەوە، هێرناندێز ساڵی 2017 کاتێک لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە توندوتیژی بەرانبەر هاوسەرەکەی بەکارهێناوە و هاوسەرەکەشی لە دادگای مەدرید سکاڵای لە دژی تۆمار کردبوو.

هێرناندێز چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی نازناوی جامی نەیشنلیگ بباتەوە و لە یاری کۆتاییدا توانیان بە ئەنجامی 2-1 بەسەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەربکەون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 3 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 3 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 3 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

سەرەتا