13/10/2021
534 جار خوێنراوەتەوە
یهكێتی: ئهو دۆخهی له كهركوك دهگوزهرێت قبوڵنهكراوه
پهیام
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک گەنجی کەرکووک بەمەبەستی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەبۆنەی سەرکەوتنی قەوارە سیاسییەکانیان لە ھەڵبژاردنەکاندا، رژانە سەر شەقامەکانی شارەکە و لە میانیدا پێکھەڵبژان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و گەنجەکاندا روویدا.
دوای پێکھەڵبژانەکان، ھێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گەنجی شارەکەیان، دەستگیرکردووە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکووک رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركووك دەڕوانێت كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە، "لە ھیچ لایەنێكی قبووڵ ناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات".
لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی هاتووە، "یەكێتی ھێزی بەرپرسیارە و پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوەژیان و ئاشتییانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوەژیانەی كەركووك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە