13/10/2021
582 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌نراون ئه‌نجامی كۆتایی نین و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه
په‌یام
دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی 80% دەنگەکانی هەڵبژاردنی عێراقی لەلایەن کۆمسیونی هەڵبژاردنەوە، هەندێ هێزی شیعی و سووننی کورسییان کەمکردبوو وەکو فەتح و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و دەوڵەتی یاسا‌و هاوپه‌یمانی عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئەمەش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و پێیان وابوو ده‌نگی دروستی خۆیان نییه.
هاوكات به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق، ده‌ڵێت: بڕیاردراوه ده‌نگی سێ هه‌زار و 100 وێستگه به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێته‌وه، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی له سه‌دا شه‌شی ده‌نگه‌كان به گشتی.
كۆمسیۆن ده‌شڵێت: ڕێكاره‌كانمان دروستن و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه لێی دڵنیاین، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان كۆتایی نین و دوای جیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، ئه‌نجامی كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
كۆمسیۆن باسی له‌وه‌شكردووه ئه‌م ئه‌نجامانه ئه‌نجامی كۆتایی نین و سندوق ماون كه پێویسته ژماردنیان بۆ بكرێت، له ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه‌دا ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه به‌سه‌ر كورسی لایه‌نه‌كاندا.
بەپێی زانیاریەکانی میدیاکانی عێراقی 6 کورسی بۆ فەتح و 5 کورسی بۆ دەوڵەتی یاسا زیادکراون، لەبەرامبەر 1 کورسی لە سەدریەکان کەم کراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە