13/10/2021
247 جار خوێنراوەتەوە
گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌رده‌وامی هه‌یه
په‌یام
ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه مامۆستایانی وانه‌بێژ له چه‌ند شاروشارۆچكه‌یه‌ك له گردبوونه‌وه‌و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن به‌رده‌وامن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.
تاوه‌كو ئێستا داواكاریی مامۆستایانی وانه‌بێژ له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا وه‌كه بریتی بوو له دامه‌زراندنیان و ئه‌وانیش له ئێستادا بێ ئومێد بوون له به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵات.
هاوكات په‌ڕله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی پشتیوانی ته‌واوی داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كات و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوڕێكانی له په‌ڕله‌مان كار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردن و گه‌یاندنی داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژ.
له‌ناو خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانه‌بێژ له سلێمانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڵێنیشیدا كه له‌سه‌ر داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژ وه‌زیری دارایی و وه‌زیری په‌روه‌رده بانگێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن و ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه بۆچی تا ئێستا وانه‌بێژان دانه‌مه‌زراون.
ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی خوێندن، ده‌یان قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌كراو به‌رۆكی كه‌رتی په‌روه‌روه‌ده‌ی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، یه‌كێك له‌و ئاریشانه دانه‌مه‌رزاندنی مامۆستایانی وانه‌بێژه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە