12/10/2021
1251 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵ به‌رپرسیارێتی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
په‌یام
به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستاعلی باپیر ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆبویه‌وه..
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌رئه‌نجامه‌كانی تاوتوێ كران وقسه‌وباسی پێویستی له‌سه‌ركرا، ئه‌نجومه‌نی باڵا سوپاس و پێزانینی پێشكه‌شی ئۆرگان و ئه‌ندام و كاندیده‌كانی ده‌كات كه شه‌ونخونی زۆریان كێشا‌و ماندونه‌ناسانه له‌ڕۆژانی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌و هێمن بانگه‌شه‌یان بۆكاندیده‌كان كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵا سوپاسی ده‌نگده‌ران ده‌كات كه‌متمانه‌یان دایه پاڵێوراوه‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئاست چاوه‌روانیه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری نه‌بوو، كۆمه‌ڵ نه‌یتوانی كورسی پێویست به‌ده‌ست بهێنێ، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌رپرسیاریه‌تی ده‌رئه‌نجامه‌كانی خسته ئه‌ستۆی خۆی و له‌و ڕوه‌وه ئاماده‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتنی هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی هه‌یه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، هه‌ڵسه‌نگاندان و بڕیاردان له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌و چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سپێردراو، بڕیار درا له‌زووترین كاتدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆببێته‌وه‌و بڕیاری پێویست له‌سه‌ر بارودۆخ و پێشهاته‌كان ده‌ربكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە