11/10/2021
4064 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: په‌شیمان نیم و جگه له دڵسۆزی هیچی دیكه‌م بۆ خه‌ڵك نه‌بووه
پەیام
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كاندیدی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌بازنه‌ی سێی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند په‌شیمان نیم كه له زێدی خۆم به‌ربژێر بووم وخۆم خسته به‌رده‌م بڕیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز و دواجاریش بڕیاره‌كه‌تانم قبوڵ كرد به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه، چونكه جگه له دڵسۆزی هیچی دیكه‌م بۆتان نه‌بوو.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌تی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بۆ / ڕایگشتی و بازنه‌ی (3) هه‌ڵبژاردن
لای هه‌موان ئاشكرایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له ڕووی كێبڕكێوه له‌سه‌ر ئاستی پارته سیاسیه‌كان و كاندیده‌كانیش، به‌تایبه‌تی یاساكه‌ش خۆی بۆ خۆی گرفتێكی دیكه‌ی پرۆسه‌كه بوو، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا من كه‌یه‌كێك بووم له به‌ربژێره‌كانی بازنه‌ی (3) خوازیار بووم بتوانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنم و ئه‌گه‌ر بتوانم خزمه‌تێك به‌تاكی هاوڵاتی له‌هه‌ردوو ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانیشتوانی سنوری بازنه‌ی (3)پێشكه‌ش بكه‌م، دیاره چانس یاوه‌رم نه‌بوو نه‌متوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، دیاره جێگای متمانه‌ی ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه بووم كه ده‌نگیان پێداوم، لێره‌وه ده‌مه‌وێت پڕ به‌دڵ سوپاسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌نگده‌ری تایبه‌ت بكه‌م كه‌ده‌نگیان پێدام و پڕ به‌دڵیش سوپاسی ده‌نگده‌رانی گشتی بكه‌م له‌هه‌موو چین و تۆێژه‌كان و به‌هه‌موو ئاست و پێكهاته‌یه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ گوشینی ده‌ستی ماندوو نه‌بووی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا و تیمی تایبه‌تی ڕاگه‌یاند وكه‌ناڵه‌كانی په‌یام و بانگه‌واز و ڕادیۆكان كه شه‌و ڕۆژیان خسته سه‌ر یه‌ك بۆ ده‌رچواندنمان، له‌گه‌ڵ پیرۆزبایم خوازیاریشم سه‌ركه‌وتوانی بازنه‌ی (3) بتوانن خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی سنوره‌كه‌و ته‌واوی پرۆسه سیاسیه‌كه بكه‌ن.
له‌وه‌ش په‌شیمان نیم كه له‌زێدی خۆم به‌ربژێر بووم و خۆم خسته به‌رده‌م بڕیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز و دواجاریش بڕیاره‌كه‌تانم قبوڵ كرد به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه چونكه جگه له دڵسۆزی هیچی ترم نه‌بوو بۆتان.
خواگیان پشت و په‌نای هه‌موان بێت
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە