04/10/2021
407 جار خوێنراوەتەوە
فه‌یسبووك، وه‌تس ئه‌پ و ئینستاگرام له‌كاركه‌وتن
په‌یام
نزیكه‌ی كاتژمێرێكه هه‌رسێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وه‌تس
ئه‌پ و ئینستاگرام كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن،
له‌كاركه‌وتوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و
به‌دواداچوونه‌ی دیجیتاڵ میدیای په‌یام كردوویه‌تی، راوه‌ستانی ئه‌و سێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه
له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی جیهاندایه.
كۆمپانیانی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تویته‌ری فه‌رمی، رایگه‌یاندووه، ئاگادارن لای هه‌ندێك كه‌س خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كارناكات، و به‌زوترینكات چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایشی گه‌یاندووه، داوای لێبوردن له‌دروستبوونی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها، له تویتێكدا،
هه‌ژماری وه‌تس ئه‌پ بوونی كێشه‌كه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كار
له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن.
جگه له ئه‌و
سێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، خزمه‌تگوزاری"ماسنجه‌ر" كه په‌یوه‌سته به
فه‌یسبووكه‌وه له‌كاركه‌وتووه.
هه‌رچی په‌یوه‌سته
به‌عێراقه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی پاڵێوراوه‌كان بۆ
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كۆمپانیای فه‌یسبووك كۆمه‌ڵێك
ڕێكاری تایبه‌تی بۆ عێراق گرته‌به‌ر و چاودێرییه‌كی چڕی خستووته‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره
كانی ناوخۆی وڵاته‌كه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە