28/09/2021 298 جار خوێنراوەتەوە

کارگێڕی مانچستەر یونایتد چارەنووسی سۆڵشایەری یەکلایی کردۆتەوە

پەیام سپۆڕت

یانەی مانچستەر یونایتد جارێکی دیکەی متمانەی خۆی بۆ ئۆلی یۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری یانەکەی تازە کردۆتەوە.

یانەی مانچستەر یونایتد لە چوار یاری ڕابردوو لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا دووچاری سێ شکست هاتووە، شەممەی ڕابردوو لەسەر یاریگای خۆی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام شکستی هێنا و پێشتریش بەرانبەر وێستهام یونایتد لە جامی یانە پێشەگەرەکان کرایە دەرەوە و لە یەکەم یاری چامپیۆنسلیگیشدا بەرانبەر یەنگ بۆیز شکستی هێناوە.

سەرەڕای ئەم سێ شکستە بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی کارگێڕی مانچستەر یونایتد جارێکی دیکە متمانەی خۆی بۆ سۆڵشایەری ڕاهێنەر نوێ کردۆتەوە و پاڵپشتی ئەو ڕاهێنەرە نەرویجیە دەکەن و پێیان وایە لە ژێر سەرپەرشتی ئەم ڕاهێنەرە یانەکە لەسەر ڕێگایەکی ڕاست هەنگاو دەنێت.

متمانە بەخشینەوە بە سۆڵشایەر لە کاتێکدایە کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بە مەبەستی بردنەوەی نازناو لەم وەرزەدا مێرکاتۆیەکی گەورەی ئەنجامداوە و توانی هەریەکە لە کریستیانۆ و ڤاران و سانچۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ کیکی سێتین گەیشتە ڕێککەوتن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین ئاگادارکردنەوە لە بەرشەلۆنە بۆ دێمبڵی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی، مێسی یاریزانێکی زۆر گەورەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاریس لە ترسی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە ئەم کارە بۆ مباپێ بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کێشە لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەستێرەیەکی دروست بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیهانی تۆپی پێی لە چاوەڕوانی ئاهەنگەکەی پاریس

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جۆرجینیۆ: شایستەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونیم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئیشبیلیە

سەرەتا