26/09/2021
257 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ مینبه‌رێك بۆ گه‌یاندنی داواكاری هاوڵاتیان
پەیام
فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو چۆن له كاتی بانگه‌شه‌دا به‌ڵێنی دا هه‌میشه به‌بێ جیاوازی خه‌مخۆری داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك بێت، له‌ئێستاشدا به كرده‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كات، ده‌رگای فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌میشه واڵا بووه بۆ داواكاری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان.
هاووڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی مامۆستایه دووه‌م جاره سه‌ردانی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و یاداشته‌ی ماوه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ی پێدانی زه‌وی به مامۆستایان پێشكه‌شیانی كردبوو.
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵ یه‌كه‌م فڕاكسیۆن بوو فه‌رموویان لێ كردین تا داواكارییه‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە