26/09/2021
476 جار خوێنراوەتەوە
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ، بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی كاندیدانی كۆمه‌ڵ به‌رێوه‌چوو
پەیام
به ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی كاندیدانی كۆمه‌ڵ بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زۆرێك له‌و كاندیدانه‌ی كه قسه‌ی باق و بریق ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی گه‌وره ده‌ده‌ن، له په‌ڕله‌ماندا یه‌ك هه‌نگاو نانێت به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كانیان، گۆڕانكاری كوا به‌وانه ده‌كرێت.
مامۆستا عه‌لی باپیر، هیوای خواست، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌شداری بكه‌ن له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر ناڕازین له ده‌سەڵاتی سیاسی و ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی ده‌چه‌وسێننه‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌ته‌و ئه‌ركێكیشه له‌سه‌ر ته‌واوی موسڵمانان، پێویسته چیدیكه ڕێكه نه‌درێت به‌وانه‌ی مافی هاوڵاتیان پێشه‌ل ده‌كه‌ن و خێر‌و بێریان ده‌خۆن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە