26/09/2021
711 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژى كۆمه‌ڵ: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل رەتدەکەینەوە
پەیام
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ئیسڕائیل بدرێت، ده‌رده‌بڕێت.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایگه‌یاند: دژی هه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كین بانگه‌شه بكات بۆ ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی ئیسڕائیل، به‌وپێیه‌ی ئیسڕائیل قه‌واره‌یه‌كی داگیركه‌ره له‌سه‌ر خاكی مسوڵمانان.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، وته‌بێژی كۆمه‌ڵ وتیشی: ڕێگه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە