26/09/2021
383 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر كاندیدی ژماره 22ى کۆمەڵ: دەسەڵاتداران شەڕ لەسەر بەش و پشکى كۆمپانیاکانیان دەکەن
پەیام
بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌رخستن و پشتیوانی كاندیدانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له بازنه‌ی چواری پارێزگای سلێمانی كه پێك دێت له (ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قه‌زای دووكان ، ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر) به‌رده‌وامی هه‌یه.
سۆران عومه‌ر كاندیدی ژماره 22 له بازنه‌ی چواری سلێمانی له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قه‌زای دووكان، له‌ناو جه‌ماوه‌ر و دۆست و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌سه‌لاتداران هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ده‌یكه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌دایه كۆمپانیای كێ زیاتری به‌ركه‌وێ و پشكی كێ زیاتربێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە