26/09/2021 752 جار خوێنراوەتەوە

دیپای بڕگەیەکی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لابردووە و پەشیمان بۆتەوە

پەیام سپۆڕت

مێمفیس دیپای هۆڵەندی و یاریزانی نوێ بەرشەلۆنە ئامادە نەبووە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە.

 ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، مێمفیس دیپای ڕازی نەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ وەرزی سێیەم بەشێوەیەکی یەکلایەنە بۆ درێژ بکرێتەوە و ئەو مەرجە لە گرێبەستەکە سڕاوەتەوە، بەو جۆرەش یاریزانەکە تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە.

موندۆ ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بەرێوەبەری بەرشلۆنە دەبێت لە وەرزی داهاتووەوە لەگەڵ مێمفیس دیپای گرێبەستێکی نوێ تاوتوێ بکات، بۆ ئەوەی یاریزانەکە بێ بەرانبەر کامپ نۆ جێنەهێڵێت.

لە کۆتایدا سەرچاوە باسی لەوەشکردووە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی  مێمفیس دیپای لەگەڵ بەرشەلۆنە 500 ملیۆن یۆرۆیە.

بەرشەلۆنە هاوینی ئەمساڵ بە گرێبەستێکی ئازاد گواستنەوەی دیپایان لە لیۆنی فەڕەنسیەوە تا هاوینی 2023  ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

سەرەتا