26/09/2021
542 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر: بەگەرم‌و گوڕییەوە بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن و گەندەڵكاران سزا بدەن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/9/2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئاماده‌ی ئێواره كۆڕێك بوو، كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی كردبوو بۆ ژماره‌یه‌ك له ئەندام‌و كادیرانی كۆمەڵ لە سنوری شاری هەولێرو ده‌وروبه‌ری‌و ، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا‌و، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و، كاندیدانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌بوون.
له‌میانی كۆڕه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌و دۆخه‌كرد كه له‌كوردستاندا هاتۆته ئاراوه‌و تێیدا كه‌مینه‌یه‌ك خۆیان چه‌سپاندوه‌و بوونه‌ته ملیاردلێرو، زۆرینه‌یه‌كیش برسیی‌و چاو له‌مستی خۆیان كردوه.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌چوار خاڵ كرد‌و ڕایگه‌یاند: كه هاوڵاتیی ته‌به‌ننیی ده‌كات، كه‌سێك كه بێزار بێت یان ده‌بێ به‌چه‌ك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته بێته‌وه، یان بێده‌نگ بێت، یان سه‌رهه‌ڵبگرێت‌و كۆچ بكات، یان ده‌بێ ڕێگای هه‌ڵبژاردن بگرێته‌به‌رو بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
مامۆستا عەلی باپیر هانی ئاماده‌بوانی دا كه كار بكه‌ن‌و قسه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆتان بكه‌ن‌و هانی هاوڵاتییان بده‌ن بەگەرم‌و گوڕییەوە بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن‌و گەندەڵكاران سزابدەن .
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە