26/09/2021 271 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل چوار فەڵەستینی لە کەناری رۆژئاوا شه‌هید ده‌كه‌ن

په‌یام

لە ئه‌نجامی پەلاماری هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، چوار فەڵەستینی شه‌هیدبوون و لانیکەم پێنجی دیکەش برینداربوون.

لە هەواڵێکدا کە لە رۆژنامەی هائارێتزدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی پەلاماری هێزەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر پێنج ناوچەی جیاواز لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیسرائیل و فەڵەستینیەکاندا دروست بووە.

لە هەواڵەکەدا کە بە پشت بەستن بە زانیاری سوپای ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە ناوچەی بەیت عەنان سێ و لە ناوچەی کەفر بەرقین یەک، فەڵەستینی کوژراون.

لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کوژراوەکان ئەندامی بزووتنەوەی حەماس بن، هێشتا بەرپرسانی فەڵەستینی هیچ راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئافاد: بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ بێ زیان بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ٥٠%ـی کێڵگەی گازی پارسمان چاککردوەتەوە و بۆ زستان تەواو دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ سزاكانی ئه‌مریكا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؛ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران خرانه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

سەرەتا