25/09/2021
432 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. به پاساوی كۆرۆنا 37 مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی به داخراوی ماونه‌ته‌وه
پەیام
دوای هاتنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، مزگه‌وته‌كان یه‌كه‌مین شوێنه‌كان بوون كه داخران، بەڵام دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ سه‌رجه‌م شوێنه گشتی و گه‌شتیاری و بازاڕ و مۆڵه‌كان كراوه‌ن، كه‌چی تاكو ئێستا زیاتر له 37 مزگه‌وت له شاری هه‌ولێر بۆ نوێژی هه‌ینی به داخراوی ماونه‌ته‌وه. نوێژخوێنان و زانایانی ئایینییش نیگه‌رانن و، ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر مه‌ترسیی كۆرۆنا مابێت، ده‌بێت ڕێكاره‌كان به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێ بكرێن، نه‌ك ته‌نیا مزگه‌وته‌كان بگرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە