25/09/2021
330 جار خوێنراوەتەوە
میسان.. کاندیدێک به‌ڵێننامه بۆ ده‌نگده‌رانی پڕ ده‌كاته‌وه کە دواى هەڵژاردنى پێوەى پابەنددەبێت
پەیام
له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا، كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق له دادنووسی شاره‌كه‌ی به‌ڵێننامه بۆ ده‌نگده‌رانی پڕ ده‌كاته‌وه.
(ڕائید مالیكی) كاندیدی سه‌ر به‌خۆ له بازنه‌ی یه‌كی پارێزگای میسان، پابه‌ندی خۆی به حه‌وت خاڵه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌وانه، كاركردنی دڵسۆزانه و پارێزگاری له ده‌نگی ده‌نگده‌رانی.
نووسینگه‌ی رائید مالیكی، رایگه‌یاند: ڕائید مالیكی به نوسراوی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌ی دادنووسی پارێزگاكه، به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ی دیاری كردووه كه ئه‌گه‌ر هات و دوای ده‌رچوونی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو ده‌نگده‌رانی ده‌توانن ساكاڵای به‌رانبه‌ر تۆمار بكه‌ن.
(مالیكی) به‌ڵێنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ی كه دوای هه‌ڵبژاردن نه‌چێته پاڵ هیچ كوتله و حزبێك ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش ده‌دات پله‌كه‌ی بۆ خۆیی و تا ڕیزبه‌ندی چواره‌م له كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنێت.
ئه‌و كاندیده به‌ڵێنیشی داوه له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌بێ دواكه‌وتن ئاماده بێت و ئێستاش مووچه‌كه‌ی چه‌نده كه مامۆستای زانكۆیه، كه چووه په‌رله‌مانیش هه‌مان مووچه‌ی هه‌بێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له مووچه‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌م كاره‌ی ئه‌و كاندیده سه‌ربه‌خۆیه، كاردانه‌وه‌ی لای شه‌قامی میسان دروست كردووه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، هاوڵاتیان پێیان وایه ئه‌م جۆره كارانه بۆ متمانه‌ی نێوان ده‌نگده‌ران و كاندیده‌كان، پێویستن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە