25/09/2021
364 جار خوێنراوەتەوە
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق پەیامێک ئاڕاستەى دەنگدەران دەکات
پەیام
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی عێراقییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان هه‌یه، ده‌نگی ئێوه ببسترێت".
(جێنین هێنیس پلاسخارت) نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له تۆمارێكی ڤیدیۆییداوتی: "له تشرینی یه‌كه‌می 2019دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له عێراقییه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به خراپی ڕه‌وشی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا".
(جێنین هێنیس پلاسخارت) وتیشی: "دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، ئێستا یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌دی هاتووه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ییه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 10ی تشرینی یه‌كه‌م، واته مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، بۆ عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یشی وتووه: "له كاتی چوونتان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان هه‌یه، ده‌نگی ئێوه ببسترێت و له هه‌ر هه‌نگاوێك كه ده‌ینێن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رده‌وام پاڵپشتان ده‌بێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته له عێراق له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، واته مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە