25/09/2021
269 جار خوێنراوەتەوە
زانایانی سوننه و شیعه: كڕین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان حه‌رامەو هۆکاری سه‌رخستنی گه‌نده‌ڵکارانە
پەیام
كۆڕبه‌ندی شه‌رعزانی عێراقی كه باڵاترین مه‌رجه‌عی شه‌رعزانی سوننه‌كانه له به‌غدا، له فه‌توایه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: كڕین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان دروست نییه و پاره‌كه‌شی حه‌رامه، چونكه ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی خه‌ڵكانی گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتدار.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كارت فرۆشتن یارمه‌تیدانه له‌سه‌ر كاری خراپه و گوێ نه‌دانه به گرنگی شایه‌تیدان و له‌ده‌ستدانی ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیارێتییه، ده‌رگای ساخته‌كاری و ته‌زویر ده‌كاته‌وه و هه‌موو هاوڕان له‌سه‌ر حه‌رامكردنی".
كۆڕبه‌ندییه‌كه كه ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تییه، داوا ده‌كات هه‌ر كاندیدێك ده‌نگ یان كارتی ده‌نگدانی كڕی، مافی پاڵاوتنی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، چونكه ره‌گه‌زێكی گه‌نده‌ڵه و ئامانجه گۆڕانكاری تێك ده‌دات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، فه‌توایه‌كی له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه دروست نیه.
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره یان به دیاریه‌ك و، به‌شدارینه‌كردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌وڵی هه‌ندێك له كاندیده‌كان بۆ كڕینی ده‌نگ، مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست نییه و رێگه پێنه‌دراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له رۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌واڵی كڕینی ده‌نگ له‌لایه‌ن حیزب و كاندیده‌كانه‌وه گه‌رمه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 10ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 9 ی ساڵی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت كه 18 پارێزگای عێراقی بۆ 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە