25/09/2021 290 جار خوێنراوەتەوە

کیللینی ئامانجێکی گەورەی بۆ داهاتوو ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت

جۆرجیۆ کیللینی بەرگریکار و کاپتنی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا داوا لە هاندەرانی یانەکەی دەکات ئارامگرتنیان هەبێت و بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پێویستیان بە کاتە و ڕاشیدەگەیەنێت، ئامانجی هەیە بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات.

لە دیدارێکی کورتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا سەبارەت بە ئەنجامە خراپەکانی سەرەتایی ئەم وەرزەی یانەکەی، کیللینی وتی: پێویستە لەم زەریا نائارامەدا پارێزگاری لە مانەوەی کەشتییەکەمان بکەین، بڕواشم وایە دەتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین.

لە درێژەی قسەکانیدا کاپتنەکەی خانمەپیرەکە باسی لەوە کرد، بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ یانەکەیان پێویستی بە کاتە و بەڵام لە بەختی ئەوان لەم کاتەدا کەس ئارامگرتنی نییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەرگریکارەکەی ئازۆری سەبارەت بە بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر بتوانێت بە باشی مەشقەکانی بکات و لە یاریکردن لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت ئەوا دوور نییە بەشداری ئەو پاڵەوانێتییەش بکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا لەبارەی ئەوەی هەستەی دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆی بۆی دروست بووە کیللینی وتی: پاش بردنەوەی ئەو نازناوە نموونەییە، هەستێکی تایبەتم هەیە و ئەم دەستکەوتە وا دەکات هەرگیز نائومێد نەبیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا