25/09/2021
309 جار خوێنراوەتەوە
دهۆك.. له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
پەیام
شه‌وی ڕابردوو له ڕوداوێكی هاتوچۆدا له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به پارێزگای دهۆك چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه دوای كاتژمێر 11ی شه‌و له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، له نزیك پردی چه‌مه‌ی سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ڕوویداوه، به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 12 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه سه‌رنشینی یه‌ك ئۆتۆمبیل بوون.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووش، له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و كه‌ڵه‌ك، له نزیك گوندی (گرده‌پان) له ڕووداوێكی هاتوچۆدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری ئۆپترا تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێكی مارسیدس ڕووی دابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە