25/09/2021
1306 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی ریفراندۆمه‌وە لە سه‌دا 51 ى خاكی كوردستان لەدەستدرا
پەیام
ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت كه تێیدا زیاتر له سه‌دا 92ی هاووڵاتیان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا.
به‌هۆی ریفراندۆمه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی دۆخێكی ناهه‌موار بوویه‌وه و ژماره‌یه‌ك قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر دروستبوو كه كاریگه‌رییه‌كانیان هێشتا به‌رده‌وامن.
له 7ی حوزه‌یرانی 2017 له سه‌ڵاحه‌دین كه باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیاریاندا 25ی ئه‌یلولی 2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ر ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمیش به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی پێكهێنرا.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌وڵی زۆری دا كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم رازی بكات تا واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دوابخات، بەڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
دوو رۆژ دوای ریفراندۆم ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستكراوه كرد، هێز بۆ كه‌ركووك ڕه‌وانه بكات، هه‌ربۆیه له 16 ئۆكتۆبه‌ردا سوپای عێراق و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری توركیا و ئێران هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه دابڕێنراوه‌كان هێنا، سه‌دا 51ی خاكی باشووری كوردستانیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به بێ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یان بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی چۆڵ كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە