25/09/2021 353 جار خوێنراوەتەوە

حەماس ئیدانەی دابينكردنى مليارێک دۆلار لەلايەن ئەمريكاوە بۆ بەهێزکردنى سیستەمى بەرگريى ئيسرائيل دەکات

پەیام

بزووتنەوەی حەماس، بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر دابینکردنی بڕی یەک مليار دۆلار بۆ بەھێزکردنی سستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل "قوببەی ئاسنین"ى، ئیدانە کرد.

عەبدولەتیف قانو وتەبێژی حەماس، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد ئەو بریارەی كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەریکردووە، بەردەوام بە لایەنگیری ئیسرائیلی داگیرکار دەدات و بەڵگەیە لەسەر ھاوبەش بوون لەگەڵ ئیسرائیلی دوژمنى گەلى فەڵەستین.

قانو، ئەوەشی راگەیاند سستەمی بەرگریی ئاسمانی و ھێزی گەورەی سەربازیی، ئاسایشی بۆ ئيسرائيل لەسەر خاکی فەڵەستین دابین ناکات و ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەو پاڵپشتییەی ئەمریکا، ئیسرائیل لە گورزەکانی بەرەنگاربوونەوەی فەڵەستین ناپارێزێت.

وتەبێژی حەماس، عەبدولەتیف قانو، داوای لە ئیدارەی فەڵەستینیش کرد متمانە بە ئیدارەی ئەمریکا نەکەن و لە بەرامبەر ئەم لایەنگیرییەیان ھەڵوێستێک دەربرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    "دەبێت ئاگربەستى لوبنان دوولایەنە و ڕاستەقینە و هاوسەنگ بێت"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل كوژران و برینداربوونی زیاترلە 10 سەربازی لە لوبنان ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆکان بە تەواویی بازرگانیی دەریایی ئێرانی وەستاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرەی كاری ئیسلامیی لە ئوردون ناوی خۆی گۆڕی تاوەكو چالاکی و کارەکانى ڕانەگیرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی: هێزی دەریایی ئامادەیە تامی شكستی نوێ بە دوژمنانی ئێران بچێژێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای داخستنەوەی گەرووی هورمز، ژمارەیەک هێرش کرایە سەر كەشتییە بازرگانییەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕاى گەمارۆکان، پێنج كەشتی نەوتیی دیكەی ئێرانی گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هیچ دۆخێکدا یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ هیچ شوێنێكی دیكە ناگوازرێتەوە

سەرەتا