24/09/2021 484 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ كۆچبەرێكی دیكەی عێراقی لە سنوری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا

په‌یام

ئەمڕۆ كۆچبەرێكی دیكەی عێراقی لە سنوری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا و بەمەش ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەماوەی هەفتەیەكدا لە سنورەكە گیانیان لەدەست داوە گەیشتە پێنج كۆچبەر.

هاوكات هەریەكە لە پۆڵەندا و یەكێتی ئەوروپا و لیتوانیا، بیلاڕوسیایان تۆمەتباركرد بەوەی هانی كۆچبەران دەدات سنوورەكان ببەزێنن كەزۆرینەیان هاوڵاتیی عێراق و ئەفغانستانن، ئەمەش وەك فشارێك لەسەر یەكێتییەكە.

هێزی پاسەوانی سنوری پۆڵەندا رایگەیاندووە شەوی ڕابردوو كۆمەڵێك كۆچبەری عێراقی لە سنووری بیلاڕوسەوە دەستگیركران، كە یەكێك لەوانە پیاوێك بوو كە دواتر گیانی لەدەستداو پێشبینیی كردووە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدابێت.   

پاسەوانی سنوریی پۆڵەندی ڕاشیگەیاندووە، تەنها لە مانگی ئابدا زیاتر لە سێ هەزار و 300 كۆچبەر بەشێوەیەكی نایاسایی هەوڵیان داوە سنوری ئەو وڵاتە ببەزێنن. 

هەفتەی ڕابردووش چوار كۆچبەر بە مردوویی لە نزیك سنووری بیلاڕوس - پۆڵەندا دۆزرانەوە كە بەهۆی سەرما و ماندووبوونەوە گیانیان لەدەستدابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەیدەر عەبوودی: هێز بەرەو هەرێم جوڵەی پێناکرێت و مووچەش گەرەنتیکراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسێكی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا به‌ نیازی به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كانه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

سەرەتا