پێش 4 هەفتە 163 جار خوێنراوەتەوە

كازمی: بڕوا بەوانە مەكەن كە گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن

په‌یام

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە پەیامێكدا داوا لە دەنگدەران دەكات بڕوا بەوانە نەكەن كە گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن و، گوێ لەوانەش نەگرن كە هەڕەشە دەكەن.

مستەفا كازمی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیامێكی ئاراستەی دەنگدەرانی عێراقی كردووە كە تێیدا دەڵێت "‏چەند ڕۆژێكی كەم ماوە لە بەردەم گەلەكەمان بۆ ئەوەی ئایندەی خۆی لە ڕێگەی بەشداریكردنی فراوان و هەڵبژاردنی دروستەوە، بنەخشێنێت".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕوو لە دەنگدەران دەشڵێت "بڕوا بەوانە مەكەن كە گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن، گوێ لەوانەش مەگرن كە هەڕەشە دەكەن".

هەروەها داوایان لێ‌ دەكات بە دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرددا ئەو جۆرە كەسانە دوور بخەنەوە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. تێكچوون و گۆڕانی ژینگە زیانی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵ گەیاندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا له‌ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌كات تایه‌ نه‌سوتێنن و رێگاكان دانه‌خه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندان و مانگرتن دژبە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا بەردەوامە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن بارودۆخی‌ سیاسی‌ عێراق ده‌گۆڕێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق: به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دژ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆپیشاندان له‌ به‌غدا به‌رده‌وامه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی راگه‌یاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق کرایە ئامانج

سەرەتا