24/09/2021 426 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان: گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی سووریا گونجاو نییە

په‌یام

ئەندامێكی لیژنەی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە سووریا، رایدەگەیەنێت: "كاتی ئەوە نییە كە هیچ لایەك بیر لەوە بكاتەوە كە دۆخی سووریا بۆ رەوانە كردنەوەی پەنابەران گونجاوە. چونكە هێشتا شەڕ لە دژی مەدەنییەكانی سووریا بەردەوامە".

كارین كۆنینگ ئەبوزەید، لە راپۆرتێكی 46 لاپەرەیی لیژنەكە كە دۆخی مرۆیی سووریای لە ماوەی نێوان 1ی تەمووزی 2020  تا  30 تەمووزی 2021 لە خۆگرتبوو، پێشكەشی 48مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ كرد.

كارین كۆنینگ ئەبوزەید جەختی لەوە كردەوە كە رژێمی بەشار ئەسەد، سەدا 70ی خاكی سووریا و سەدا 40ی دانیشتوانی كۆنتڕۆڵ كردووە و تاوانەكانی جەنگ و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی لە وڵاتەكە بەردەوامە.

ئەوەشی راگەیاند كە رژێمی ئەسەد بەردەوامە لە ڕەشبگیری و دوورخستنەوە و بەردەوامن لە سەر بەڵگە كردنی پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە سوریادا.

كارین كۆنینگ ئەبوزەید، ئەوەشی خستەڕوو كە ئابووریی سووریا زۆر بە خێرایی داكەوتووە، نرخی نان بەرزبووەتەوە و نەبوونی ئاسایشی خۆراك، بە بەراوورد لە گەڵ ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بە رێژەی لە سەدا 50 بەرزبووەتەوە و رایگەیاند، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناش لە تەواوی وڵاتەكە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە.

ئەبوزەید، سەبارەت بە مشتومڕەكانی رەوانە كردنەوەی پەنابەرە سوورییەكان بۆ وڵاتەكەیان، وتی: كاتی ئەوە نییە كە هیچ لایەك بیر لەوە بكاتەوە كە دۆخی سووریا بۆ رەوانە كردنەوەی پەنابەران گونجاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: به‌خێرایی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی پاتریۆتین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ئێران خوازیاری گەیشتنە بە ڕێككەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. بەهۆی نوقمبوونی كەشتییەك 130 كەس بێسەروشوێنن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: ئامادەی کۆبوونەوەی سێقۆڵین لەسەر ئۆکرانیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشتییەکی نەفەرهەڵگر بە ٢٤٣ سەرنشینەوە لە ئیندۆنیزیا دیارنەما

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای یەمەن دەیان بارهەڵگر مووشەک، چەک و تەقەمەنی بە ئامانج گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەڕلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای تایبەت بە ڕێگەدان بە مەرگ ڕەتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "ئێران وێنەی بنكەیەكی ئەمریكی لە مانگی دەستكردی چینیەوە پێگەیشتووە"

سەرەتا