24/09/2021 386 جار خوێنراوەتەوە

ئیتالیا.. ڕێبەری سەربەخۆبوونی هەرێمی كەتەلۆنیا دەستگیر كرا

په‌یام

لەبەر رۆشنایی بڕیارێكی دادگای ئیسپانیا، كارلۆس پوجدمون رێبەری جوداخوازانی كەتەلۆنیا، لەدورگەی ساردینیا لەخۆراوای ئیتاڵیا دەستگیر كرا.

كارلۆس پوجدمون رێبەری سەربەخۆیی كەتەلۆنیا كەنوێنەری پەرلەمانی ئەوروپاو دانیشتووی وڵاتی بەلجیكایە، لەلایەن حكومەتی ئیسپانیاوە لەساڵی 2017 بەئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی كەتەلۆنیا تۆمەتبار كرا، بەهۆی ئەوەی لەوكاتەدا سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا بووە.

بەپێی وتەی پارێزەرەكەی، بڕیارە ئەمڕۆ پوجدمون لەبەردەم دادگا رابگیرێت و پێشبینی دەكرێت ئیتاڵیا رادەستی ئیسپانیای بكاتەوە.

ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی كەتەلۆنیا، قەیرانێكی گەورەی لە ئیسپانیادا بەدوای خۆیدا هێناو لەدوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن پەرلەمانی هەرێمەكەوە، راستەوخۆ حكومەتی مەدرید دەستیگرت بەسەر كاروبارەكانی ئەو هەرێمەداو بەهۆی بوونی پارێزبەندیی سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا كە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بوو نەتوانرا دەستگیر بكرێت، بەڵام چەند مانگێك لەمەوبەر ئەو پارێزبەندییەی لێ سەندرایەوەو دوای ئەوەی ناوبراو بۆ بەشداریكردن لەڤیستیڤاڵێكی كەتەلۆنیدا گەشتی بۆ ئیتاڵیا كردبوو، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیریان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكی: ئێران توانای دروستكردنی چەك و مووشەكی لەدەست نەداوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی ئۆكرانیا، گفتوگۆی چڕ لە ئەمریكا بەڕێوەچووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان: ڕێككەوتنەكەی ترەمپ و پوتن خیانەتە و دەبێت جەنگی ئێرانیش ڕابگیرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵ شایستەی منە و بێبەشكردنم شەرمەزارییە بۆ نەرویج

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دابینكردنی گاز بۆ ئەمریكا و جیهان لەگەڵ پووتین ڕێككەوتووین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشکیان: سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا دەست بەسەر یەك ملیار دۆلاری دیجیتاڵی ئێراندا دەگرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: پچڕاندنی شادەماری ئابووری باشترین چارەسەرە لەگەڵ ئێران

سەرەتا