24/09/2021 982 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانياى ئەپل دواى هەواڵى فرۆشتنى كۆيلە لە رێگەى ئينستاگرامەوە هەڕەشەى لە فەيسبووك كردووە

په‌یام

بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی کە بۆی دەركەوت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکانی وەکو ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی "بازرگانی بە کۆیلە" دەکرێت، ھەرەشەی دەرکردنی ئەپەکانی فەیسبووکی لە ئەپ ستۆر کردووە.

بەپێی راپۆرتە ناوخۆيیەكانى کۆمپانیای فەیسبووک کە رۆژنامەی Wall Street Journal، بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی کەناڵی BBC، لە ساڵ ٢٠١٩، فرۆشتنی کۆیلەی لە رێگەی ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی ئاشکرا کردووە، فەیسبووک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ھەڕەشەی دەرکردنی ئەپەکانی لە ئەپ ستۆر لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پێ گەیشتووە.

ئەوەش زانرا کە دوای ھەواڵەکە، کۆمپانیاکانی ئەبڵ و گووگڵ کە خاوەنی بازاڕی داگرتنی بەرنامەن، کەوتوونەتە خۆیان و ئەپڵ داوای لە پرۆگرامەرەکانی کردووە کە "بە زووترین کات رێکاری پێویست بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە بدۆزنەوە".

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راپۆرتەکەی Wall Street Journal، فەیسبووک، پێش ھەواڵەکەی BBC، ئاگاداری ئەم بابەتە بووە و لێکۆڵینەوەی لێکردووە بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە ھاشتاگە پەیوەندیدارەکانی لاداوە و ھەژمارەکانی داخستووە.

ھەواڵێکی BBC عەرەبی، ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە سعوودیە و کوێت لە رێگەی ئینستاگرامەوە کڕین و فرۆشتن بە کارگوزارەکان دەکرێت و بەبێ رەزامەندی خۆیان لە ماڵەکان دەبەسترێنەوە و تەواوی مافەکانیان لێ وەردەگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • 28/08/2025

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

  • 13/04/2025

    ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له‌ چینه‌وه‌ له‌ پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت

سەرەتا