24/09/2021 427 جار خوێنراوەتەوە

خەلیفە حەفتەر له‌به‌ر به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردن، دەسەڵاتەكانی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەست كردەوە

په‌یام

خەلیفە حەفتەر سەركردەی هێزەكانی رۆژهەڵاتی لیبیا، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداریی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لیبیادا بكات كە بڕیار وایە لە 24ی كانوونی یەكەم بەڕێوەبچێت، دەسەڵاتەكانی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەست كردەوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هێزەكانی خەلیفە حەفتەر بڵاوكراوەتەوە، حەفتەر، عەبدولرەزاق نازووریی سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی خۆی وەكو "فەرماندەی گشتیی" لە شوێنی خۆی داناوە.

بەپێی بڕیارەكە، نازووری ئەو ئەركە بۆ ماوەی سێ مانگ لە 23ی ئەیلوولەوە بۆ 24ی كانوونی یەكەم بەڕێوە دەبات.

بەم شێوەیە، حەفتەر لەلایەكەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی 24ی كانوونی یەكەمی لیبیا ئامادە دەكات، لەلایەكی دیكەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا دۆڕا ئەوە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كە ئەنجوومەنی نوێنەران تاك لایەنە بۆ بەرژەوەندی حەفتەر دەریكرد، دەتوانێت بۆ سەر ئەركەكەی بگەڕێتەوە.

ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لیبیا و حكوومەتی یەكێتیی نیشتمانی كە وەكو ئیدارەیەكی شەرعیی لیبیا لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دانی پێدال نراوە، حەفتەریش كۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی كردووە، دان بەم ئیدارەیە نانێت و بانگەشەی ئەوە دەكات كە فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    هێزەكانی ئەمریكا تاكۆتایی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    ڕووسیا: بۆردومانی چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیامان كردو 629 درۆنیشمان تێكشكاند

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    ئۆپۆزسیۆن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا دوورخرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور: هیچ هێزێكی سەربازی بۆ شەڕی گەرووی هورمز نانێرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودان.. شەڕێكی خێڵەكی 26 كوژراو و دەیان برینداری لێكەوتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمریكا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا لێكۆڵینەوە لە ڕێكخراوێك دەكات كە پارەی بە سەربازانی ئیسرائیلی داوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاڵۆزییەكانیان، ئەمریكا ڕێگە بە شاندێكی ئێران دەدات بچێتە نیویۆرك

سەرەتا