23/09/2021 377 جار خوێنراوەتەوە

كۆمیسیۆن: ئەو زیندانییانەی بە كەمتر لە پێنج ساڵ حوكم دراون، مافی دەگندانیان هەیە

په‌یام

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە دەنگدانی تایبەت لە زیندانەكانی عێراقدا چەند رێوشوێنێكی گرتووەتەبەر و بە پێی چەند رێوشوێنێك بەشێك لە زیندانیكراوان مافی دەنگدانیان دەبێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەمبارەوە رایگەیاند:"كۆمسیۆن لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا حەوت وێستگەی دەنگدانی تەرخان كردووە بۆ مەبەستی دەنگدان بە زیندانیان".

وتیشی:"دەنگدانی زیندانیان لەڕێگەی كارتی بایۆمەترییەوە دەبێت و بەپێی ئەو داتایەی پێشتر تۆماركراون".

وتەبێژی كۆمیسۆن ئاماژەی بەوەشكرد:"ئەو كەسانەی كە كەمتر لە پێنج ساڵ سزایان هەیە، مافی بەشداریكردنیان هەیە، لەكاتێكدا هەر زیندانییەكی سزادراو بە زیاتر لە پێنج ساڵ سزا درا بێت و بەپێی یاسای هەڵبژاردن مافی دەنگدانی نابێت".

بڕیارە ڕۆژی 10ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، كە دەنگدانی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

دەنگدانی تایبەت كە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكان و زیندانیان و ئاوارەكانی تێدایە، لە هەشتی تشرینی یەكەم و دوو ڕۆژ پێش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراوەیەكی ئەمریكی: چەكی میلیشیاكان كۆسپە لەبەردەم كاری حكومەتی عێراق

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: پلەكانی گەرما بۆ 50 پلە بەرزدەبنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی گەرووی هورمز نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیی بە كۆنترۆڵكردنی چەك و بنەبڕكردنی گەندەڵی دێتە دی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

سەرەتا