23/09/2021 807 جار خوێنراوەتەوە

تۆخێل ناوی یاریزانێکی یۆڤانتۆسی خستۆتە سەرمێزی گفتوگۆی کارگێڕی چێڵسی

پەیام سپۆڕت

ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ناوی یاریزانێکی لاوی یانەی یۆڤانتۆسی خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆی یانەکەی تا ئەوەی کار بۆ گواستنەوەی بکەن.

ڕۆژنامەی (کاڵچۆ مێرکاتۆ)ی ئیتاڵیا لە هەواڵێکی تایبەتدا باس لەوە دەکات، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی جۆل کۆندی بەرگریکاری ئیشبیلیە بێ ئومێد بووە و بە دوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێت.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، تۆخێل لە نوێترین بژاردەدا ناوی ماتیاس دی لیختی هۆڵندی و بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆسی خستۆتە سەرمێزی گفتوگۆی کارگێڕی بلوز و داوای کردووە بە 103 ملیۆن پاوەند گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ خانمەپیرەکە هەڵبوەشێننەوە و پەلکێشی یاریگای ستامفۆرد بریدیچی بکەن.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تۆخێل ترسی لەوە هەیە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئانتۆنیۆ ڕۆدریگێزی بەرگریکاری یانەکەی بگوازنەوە، لەبەر ئەوە لە ئێستاوە دەیەوێت یاریزانێکی لاو بۆ شوێنی ئەو بەرگریکارە ئەڵمانییەی یانەکەی بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە گرێبەستی دی لیخت لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە هاوینی 2024 کۆتایی دێت و لە ئێستاشدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە کە دەکات نزیکەی 103 ملیۆن پاوەند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • پێش 2 هەفتە

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

سەرەتا