22/09/2021 475 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە هەنگاوی فەڕمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکانی ناوە

پەیام سپۆڕت

یانەی بەرشەلۆنە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی درێژکردنەوەی گرێبەستەی عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی و هێرشبەری یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامدا کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی نێوان ئەو یاریزانە و یانەکە کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لەسەر زاری جوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، سەرۆکی بەرشەلۆنە بەر لە دەستپێکردنی یاری نێوان بەرشەلۆنە و گرانادا لە خولی ئیسپانیا یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرەکانی هێرشبەرە فەرەنسییەکە ئەنجامداوە، کە هەریەکەی لە عوسمان دیمبڵی و موسا سیسۆکۆی بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانە و ڕافا یوستی جێگری سەرۆکی بەرشەلۆنە و ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەش  لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە بەر لە کۆبوونەوەکە چەند پەیوەندییەکی تەلەفونی و گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دیمبڵی ئەنجامدراوە و تا ئێستاش ڕەوشی گفتوگۆکان ئیجابییە و هەردوولا دەیانەوێت لەسەر  درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بگەن بە ڕێكکەوتن.

کارگێری بەرشەلۆنە بە نیازە گرێبەستی دیمبڵی 24 ساڵ بەلای کەمەوە بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە درێژ بکاتەوە، هاوکات شایستە داراییەکانی یاریزانەکەش لەگەڵ باری ئابوری یانەکە بگونجێنێت.

دیمبڵی وەرزی رابردوو بەشداری لە 44 یاری یانەکە کرد و 11 گۆڵیشی تۆمارکرد.

لەساڵی 2017 یانەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی عوسمان دیمبڵی لە ڕیزەکانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە بۆ ڕیزەکانی خۆی بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 5 وەرز ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا