20/08/2019
433 جار خوێنراوەتەوە
تویته‌ر و فه‌یسبووك: چین زانیاری هه‌ڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه
په‌یام
هه‌ریه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر،
چین به‌وه تۆمەتبار ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ، به مه‌به‌ست
زانیاریی هه‌ڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و سه‌دان هه‌ژماریان هه‌ڵپه‌سارد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ٩٣٦ هه‌ژمار راگیراون و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه
ئامانج له هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵه "دروستكردنی
ناكۆكیی سیاسییه له هۆنگ كۆنگ.
"
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی
كه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدراون، به‌ڵگه‌ی متمانه‌پێكراوی ئه‌وتۆ ده‌ستكه‌وتوون
كه ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ڵمه‌ته‌كه له لایه‌ن حكوومه‌تی چین-ه‌وه پشتیوانییكراوه.
له‌دوای تویته‌ر، فه‌یسبووكیش بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك هه‌ژمار
و لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه كه خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ- یان كردووه‌ته
ئامانج، داخراون.
پرۆژه‌یاسای راده‌ستكردنه‌وه به چین
ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی حوكمدراوان له
هۆنگ كۆنگ یان ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه به چین، هه‌رێمی تایبه‌تیی
ماكاو و تایوان ئاسان ده‌كات، رۆژی سێی نیسان پێشكه‌ش بە په‌رله‌مان كرابوو.
پرۆژه یاساكه تاوانه سیاسییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی
زۆری حه‌وت ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار له دانیشتوانی هۆنگ كۆنگ، نیگه‌رانیی ئه‌وه‌یان هه‌یه
كه خه‌ڵك له چین له سایه‌ی سیستمی دادوه‌ریی له‌و وڵاته به‌ره‌وڕووی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
هه‌ڕه‌مه‌كی، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه و ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دان
ده‌بنه‌وه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و
پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌مه به ئامانجگرتنی نه‌یاره
سیاسییه‌كانی هۆنگ كۆنگ له لایه‌ن چین-ه‌وه، كۆتایی بێت.
پێگه‌ی
هۆنگ كۆنگ
هۆنگ كۆنگ له رێگه‌ی "گرێبه‌ستی به‌كرێدان" كه
له ساڵی ١٨٩٨دا واژووكراوه، دوای چه‌ندین ساڵی دوور و درێژ له ساڵی ١٩٩٧دا له‌ژێر
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی به‌ریتانیاوه راده‌ستی چین كرا.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی هاوبه‌شدا كه واژووكرا، مافی ئه‌وه
درایه هۆنگ كۆنگ كه تا ساڵی ٢٠٤٧ ته‌نها له بواره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگرییدا
به چینه‌وه په‌یوه‌ست بێت و به سیاسه‌تی "یه‌ك وڵات، دوو سیستم"
سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی و پێكهاته‌ی خۆی بپارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە