21/09/2021 627 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە پلانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی گرنگی یانەکەی هەیە

پەیام سپۆڕت

یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی هەوڵەکانی بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕۆناڵد ئاڕاخۆی ئۆرۆگوایی و بەرگریکاری یانەکەی دەست پێکردووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، بەرشەلۆنە ئامادەیە پارێزگاری ئاراوخۆی بەرگریکاری لاوی یانەکەی بکات و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

مۆند کە نزیکە لە یانە کەتەلۆنیەکەوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، خودی یاریزانەکە دڵخۆشە لە بەرشەلۆنە، بەڵام نایەوێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پەلە بکات.

لە کۆتایدا سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، بریکارەکەی ئاراخۆ چاوەڕێی ئۆفەری بەرشەلۆنە دەکات و هیواخوازن پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ  گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

گرێبەستی ئاراخۆ هاوینی 2023 لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی دێت، شەوی ڕابردوو ئاراخۆ ئاستێکی بەرزی بەرانبەر گرانادا پێشکەش کرد، توانی یانەکەی لە شکست ڕزگار بکات و گۆڵی یەکسانی تۆمار بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا