21/09/2021 227 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی لوبنان متمانەی بە کابینەی حکوومەتی نوێی وڵاتەكه‌ دا

 

په‌یام

پەرلەمانی لوبنان متمانەی بە کابینەی حکوومەتی نوێی وڵاتەكه‌، بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتیی دا.
لەو دانیشتنەی پەرلەمان کە لە کۆشکی ئەونیسکۆ رۆژئاوای بەیروت بۆ متمانە بەخشین بە کابینەی نوێی حکوومەت بەڕێوەچوو، كابینه‌كه‌ی نەجیب میقاتی لە کۆی ١٠٠ پەرلەمانتار کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون، ٨٥ دەنگی بە دەست هێنا.
لە دانیشتنەکەدا کە کارنامەی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر کرا، کابینەی نوێی حکوومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی ٨٥ دەنگی بەدەست هێنا، لە بەرامبەردا ١٥ پەرلەمانتار متمانە بەخشینیان بە کابینەکە رەتکردەوە و ١٧ پەرلەمانتاریش ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان لە ١٢٨ پەرلەمانتار پێکهاتووە کە هەشتیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و سیانیشیان کۆچی دواییان کردووە، بەمەش ژمارەکە کەمبووەتەوە بۆ ١١٧ پەرلەمانتار.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی لە گوتەیەکدا به‌ر له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ لە بەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، حکوومەتی پێكه‌وه‌ بۆ ده‌رباز كردن (ناونیشانێكه‌ كه‌ دوای پێكهێنانی له‌ خۆی ناوه‌) به‌ ئەرکێك بۆ دەربازکردن پێکهێنراوە، و وتی: "خواستی ئێمە ئەوەیە ئامانجە هاوبەشەکانمان وەربگێڕێن بۆ دەرباز کردنی لوبنان و پارێزگاریی کردن لە لوبنانییەکان لەگەڵ پاراستنی شکۆیان و کۆتایی هێنان بە نەهامەتییەکانی رۆژانەیان".

نەجیب میقاتی لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەتەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئابووریی لە وڵاتەکەی گوتی: "دەستمان بە دانوستاندان کردووە لەگەڵ سندووقی نێودەوڵەتی دراو (بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لەسەر پلانی پشتیوانیی کردنی لوبنان)، ئێمە سوورین لەسەر ئەم هەنگاوەمان".
راشیگەیاند، کار دەکەن بۆ چاک کردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتیی لەژێر رۆشنایی ئەو هەنگاوانەی کە وەزارەتی دارایی بەڵێنی ئەنجامدانی داوە.
میقاتی ئاشکرایشی کرد کە حکوومەتەکەی کار دەکات بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ جەخت کردنەوە لە هەنگاوەکانی چاکسازیی لە دارایی گشتیی.

لە ١٠ی ئەم مانگەدا حکوومەتی نوێی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی پێک هێنرا، ئەمەش دوای ١٣ مانگ دەست لە کار کێشانەوەی حکوومەتی کاربەڕێکەر بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌ لیستی تیرۆر ده‌رهێنا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌كۆی‌ 600 بارهه‌ڵگری مرۆیی؛ رۆژانه‌ ته‌نها 89 بارهه‌ڵگر ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ ڕێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم نیه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌میسر گفتوگۆكان له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەیام، لە غــ.ەززە فەلەستینییەكی بەڕەگەز كورد بەسەردەكاتەوە کە ساڵێک زیندانى بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پێشێلکردنى ئاگربەستەوە دەیان فەڵەستینی شەهید بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان: گرووپه‌ تاوانكارییه‌كان پڕ چه‌ككراون و پاڵپشتی ده‌كرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: له‌دوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان جه‌نگ كۆتایی دێت

سەرەتا