20/09/2021 484 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە و لیڤەرپووڵ کێبڕکێی دەستخستنی تواناکانی یاریزانێکی ئەیسی میلان دەکەن

پەیام سپۆڕت

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆ گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو چاوی لە تواناکانی ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی فرانک کیسێ کۆتیڤوارییە.

ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە، بەرشەلۆنە هاتۆتە نێو کێڕکێی یانەکانی لیڤەرپووڵ و پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی کیسێ.

مۆندۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، گواستنەوەکە دەکرێت وەرزی داهاتوو ڕوو بدات، ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە کۆتایی دێت و ئازادە بە خۆڕای پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە پێی وایە کە فڕانک کیسێ لە بواری تەکنیکییەوە سودمەند دەبێت بۆ یانەکەیان.

لەکۆتایدا ڕۆژنامە کەتۆلۆنییەکە کە نزیکە لە یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، مامەڵەکە بۆ بەرشەلۆنە سەخت دەبێت، چونکە یانەی لیڤەرپووڵ کێبڕکێی سەرەکی بەرشەلۆنە دەکات، بەوەی لیڤەرپووڵ بۆ جێگرەوەی فابینیۆی بەڕازیلی و پاریسیش بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی هاوشانی ڤیناڵدۆم گواستنەوەیان کردۆتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا