19/09/2021
533 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران: ئۆپڕاسیۆنه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن
پەیام
محه‌ممه‌د حوسێن باقری سه‌رۆكی ناوه‌ندی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی لێنه‌كه‌وێته‌وه حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له هێرشه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له قۆناخی دووه‌مدا هێرشه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌بن.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزانه‌ی كه له كوردستانن، چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌هۆی چاوپۆشی به‌رپرسانی هه‌رێم و لاوازی حكومه‌تی عێراق و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
ده‌ڵێت “هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران نابێت له هه‌رێمی كوردستاندا بنكه‌ی ڕاهێنان، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و كه‌مپیان هه‌بێت و كۆنگره بگرن”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی ئێران به گشتی و هاوڵاتیانی سنووره‌كان پێویستیان به ژیانێكی ئارامه، بۆیه رێگه نادرێ بنكه و باره‌گایان هه‌بێ ئێران رێگه به‌و كاره نادات.
له دوو سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئێران، به‌رپرسانی ئێران به ئاشكرا داوایان له به‌غداد كرد ئه‌و حزبانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران دژیان، كرده‌ی ده‌ستپێشخه‌رانه ئه‌نجام نه‌دات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە