18/09/2021
741 جار خوێنراوەتەوە
یابان.. سێ قارچك به حه‌وت هه‌زار و 600 دۆلار فرۆشران
پەیام
له یابان ته‌نها سێ قارچك به بڕی 830 هه‌زار یه‌ن كه ده‌كات حه‌وت هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشران.
له هه‌واڵێكدا كه میدیا یابانیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه "ئه‌و نرخه‌ی له كردنه‌وه‌ی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی قارچكیدرا پێی دراوه، بووه‌ته جێی سه‌رنج خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته".
سێ قارچكه‌كه كه له جۆری ماتسوتاكی له شارۆچكه‌ی تامبا-ساسایاما له ویلایه‌تی هیۆگۆ به 830 هه‌زار یه‌ن كه یه‌كسانه به (حه‌وت هه‌زار و 600 دۆلار) فرۆشران.
ئه‌م قارچكانه كه درێژییان له نێوان حه‌وت بۆ 11 سانتیمه‌تردایه و به تێكڕایی كێشیان 70 گرام ده‌بێت، له‌لایه‌ن رێستۆرانتی تامبا-ساسایاما كینماتاوه كڕدران كه گرنگی به به‌روبوومی خۆماڵی ده‌دات.
له ده‌ستپێكی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی قارچكدا، نرخی یه‌ك كیلۆگرام قارچكی ماتسوتاكی گه‌یشته 11. 8 ملیۆن یه‌ن 108 هه‌زار دۆلار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە