18/09/2021
400 جار خوێنراوەتەوە
كۆنترین تۆماری ده‌ستووری ئه‌مریكا ده‌خرێته زیادكردنێكی ئاشكراوه
پەیام
كۆپیه‌كی ده‌گمه‌ن له ده‌ستووری ئه‌مریكا كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ،1787 له سه‌رو 15 ملیۆن دۆلاره‌وه ده‌خرێته زیادكردنی ئاشكراوه.
خانه‌ی سۆزبێر كه تایبه‌ته به فرۆشتن و خستنه مه‌زادی شوێنه‌واره مێژوویه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، واته سبه‌ینێ، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به مێژووی ئه‌مریكا ده‌خاته زیادكردنێكه‌وه كه مێژوه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌و وڵاته له نێوان سالێنی 1776 بۆ 1789 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌نێو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، تۆمارنامه‌ی ده‌ستوری ناوداری فیلادلفیا كه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌مریكاوه له ناویاندا جۆرج واشنتۆن، بنجمن فرانكلین و جێمس مادیسۆن به‌جێ ماوه، هه‌یه.
سلیپی كیڤر پسپۆڕی زۆسبێر له بواری نوسراوه مێژووییه‌كان، ئاشكرای كردووه: ئه‌و تۆماره ده‌ستوورییه كۆپی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایه و پێشبینی ده‌كرێت له 16ی ئه‌یلولی 1787 چاپ كرابێت كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 234 ساڵ له‌مه‌وپێش، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زۆسبێر نرخی ئه‌و تۆماره ده‌ستوریه‌ی له نێوان 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار دیاریكردووه و بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بكرێته زیادكردنێكی ئاشكراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە