18/09/2021
915 جار خوێنراوەتەوە
گه‌ڕان بۆ زیندانیه هه‌ڵهاتووه‌كان ڕۆژانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئیسڕائیل ده‌كه‌وێت
پەیام
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی ناوخۆیی، تێچووی گه‌ڕان به‌دوای زیندانییه هه‌ڵهاتووه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان تا ئێستا ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ئیسڕائیل كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له پۆلیس ئه‌و قه‌واره‌یه، به ڕادیۆی ئیسڕائیلی ڕاگه‌یاند تیێچووی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و دوو زیندانیه هه‌ڵهاتووه‌ی كه هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراونه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین تێچووی هه‌یه له مێژووی ئیسڕائیل.
له‌و باره‌وه به‌رپرسێكی ئه‌منی ده‌ڵێت تێچووی گه‌ڕانه‌كه تا ئێستا گه‌یشتووه به 30 ملیۆن دۆلار و به شێوه‌ی به‌رده‌وامیش به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ڕۆژانه سێ بۆ شه‌ش ملیۆن یۆرۆی تێچووه‌كه‌یه‌تی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵ 12ی ئیسڕائیل له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه كه گه‌ڕان به‌دوای شه‌ش زیندانیه هه‌ڵهاتووه‌كه، كه تا ئێستا دوانیان ده‌ستگیر نه كراونه‌ته‌وه، 100 ملیۆن دۆلاری تێچووه.
له شه‌شی ئه‌یلولدا شه‌ش زیندانی فه‌ڵه‌ستینی له گروتخانه‌ی جه‌لبوع، توانیان له ڕێی دروستكردنی تونێلێكه‌وه كه به‌كه‌وچك لێیاندابوو له زیندان هه‌ڵبێن، له 11 مانگدا چواریان به ناوه‌كانی زه‌كه‌ریا زوبێدی، محه‌مه‌د عارزه و مه‌حمود عارزه و یه‌عقوب قادری، ده‌ستگیر كرانه‌وه، بەڵام تا ئێستا دووانیان به‌ناوه‌كانی نایف كه‌مه‌مچی و یه‌عقوب ئه‌نفیعات ئازادن و ده‌ستگیر نه‌كراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 خاڵی پشكنین بۆ دانراوه و 700 مه‌فره‌زه‌ی پشكنین به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت له‌گه‌ڵ بڵاوه پێكردنی هه‌زاران هێزی ئه‌منی هاوبه‌ش و خستنه كاری ده‌زگای شاباك كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری ناوخۆییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە