17/09/2021
378 جار خوێنراوەتەوە
مهلا برادهر دهنگۆی برینداربوونی خۆی ڕهت كردهوه
پهیام
مەلا
برادەر سەركردە و یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی تاڵیبان دەنگۆی برینداربوونی
بەهۆی ناكۆكییەكی ناوخۆیی بزووتنەوەكەیەوە رەتكردەوە.
جارێكی
دیكە مەلا عەبدولغەنی برادەر سەركردە لە بزووتنەوەی تاڵیبان و جێگری سەرۆك وەزیرانی
ئەفغانستان بە وەكالەت دەركەوتەوە و دەنگۆی برینداربوونی بەهۆی ناكۆكییەكی چەكداری
لە نێو گروپە جیاوازەكانی بزووتنەوەكەیەوە رەتكردەوە.
مەلا
برادەر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەڵێت ئەو بریندار نەكراوە و تەندروستیی زۆرباشە.
وتیشی ئەو لە دەرەوەی كابوڵی پایتەخت بووە و هێڵی ئینتەرنێتی نەبووە تاكو وەڵامی
هەواڵە دروستكراوەكە بداتەوە.
دوای
چەند ڕۆژێك دەرنەكەوتنی مەلا برادەر لە ڕاگەیاندنەكان و ئەو گومانە دروستبوو كە
ناوبراو لە میانەی رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا لەنێوان لایەنگرانی و پشتیوانانی
بزووتنەوەی حەقانیدا بریندار كرابێت.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوەش دەكەن ناكۆكی كەوتووەتە نێوان سەركردەكانی
تاڵیبانەوە، لەكاتێكدا ناوبراو لە گرتە ڤیدیۆییەكەیدا ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە