پێش 4 هەفتە 215 جار خوێنراوەتەوە

شەرمنی منداڵ نەخۆشییە یاخود نا؟

په‌یام

شیلان حه‌مه‌ - ڕاوێژكاری تایبه‌تی خێزانی

شەرمنی دیاردەیەکی هەڵچونییە توشی منداڵ دەبێت لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی لە گەڵ خەڵک و هەست بە شەرم و کەمی دەکات و هەستی دڵەڕاوکیی و نائارامیی بۆ دروست دەکات لە کاتێکی ئاسایدا و کە هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕویی نەداوە بەرامبەر بە منداڵەکە.

لەرووی جەستەییەوە نیشانەکانی:

 سووربونەوەی دەم و چاو، هەناسە بڕکێ، هەست کردن بە دڵ تێکەڵ هاتن، وشک بوونەوەی لێوەکان ، لەرزینن لە هەڵسوکەوتیدا ئەمەش کەمی لێهاتووی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و نەبونی متمانە بەخۆبوون و هۆگری زۆری بە دایک و باوکییەوە و پشتبەستن پێیان لە ئەنجامدانی ئاسانترین کاردا و دوردەکەوێتەوە لە شوێنە کۆمەلایەتیەکان و هەست بە بینینی کەسانی بەرامبەر ناکات لە ترسی ئەوەی گاڵتەی پێبکەن زۆربەی دایک و باوکان هەست بەم دیاردەیە ناکەن و بە کێشە سەیری ناکەن و وای لێدەکات بەرەو نەخۆشی دەبات و پێویستی بە پزیشکی دەروونی دەبێت.

کەی دیاردەی شەرمنی لە منداڵدا دەردەکەوێت؟

 هەموو منداڵێک لە تەمەنی ١٨مانگی تاکو ٣ ساڵ هەست بە دڵەڕاوکێی و نامۆی دەکات کاتیک کەسیکی تازە دەبینیت ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە لە منداڵدا بەڵام ئەگەر لەو تەمەنە تێپەڕی وە بەردەوام بووشەرمنیەکەی ئەوا پێویستی بە چارەسەر دەبێت و زیاتر لە قۆناغی قوتابخانەدا دەردەکەوێت وای لێدێت هەموو شتێک بە قورس وەر دەگرێت و توانا و لێهاتوویەکانی دوا دەکەون و لە بواری پەیوەندیەکان لاواز دەبێت و ئاستی فێربونی دادەبەزێت هەروەها لە دروستکردنی پەیوەندی سۆزداریدا سەرکەوتو نابێت لە داهاتودا.

 

بۆچی منداڵەکانمان شەرم دەکەن؟

 دوو هۆکاری سەرەکی:

 1-هۆکاری کەسی: ئەم هۆکارە لەڕێگەی سیفەتی بۆ ماوەییەوە بۆ منداڵەکە دەمێنێتەوە لەوانەیە دایک یان باوک هەڵگری ئەم سیفەتە بن و کاریگەری لەسەر منداڵەکە دروست بکات.

2-هۆکاری ژینگەی: واتا لە خێزان و کۆمەڵگادا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە بەکار هێنانی توند و تیژی یان نازپێدانی زۆر و ناجێگیر بوون لە پەروەردەکردنیدا واتا دوو پەروەردەی جیاواز.

شکاندنی منداڵ لەلای خەڵک هەست بە شەرم و ترس دەکات کاتێک نەتوانێت کارێک ئەنجام بدات یاخود بەدەست هێنانی نمرەی کەم لە قوتابخانەدا.
هەبوونی بارودۆخی کەم ئەندامی یان کێشەی قسە کردن وەک وەستان لەسەر وشەکان یان دوبارەکردنەوەی پیتێک ( ئئئ، تتت) یان رێگری کردن لە تێکەڵاوی کردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا.نیشتەجێی شوێنێکی دوور بن وە نەتوانن پەیوەندی گونجاو دروست بکەن لەگەڵ بەرامبەرەکانیاندا.

 

شه‌ش ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی منداڵی شەرمن پێش پێویست بوون بە پزیشکی دەروونی

1-هۆکاری ئەو شەرمە بدۆزەرەوە و چیە و دووری بخەرەوە ئەمە نیوەی چارەسەرە کە یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی گەشە و باوەڕ بەخۆبوونی تێدا دروست ببێت ڕاهێنانی بەردەوامی لەگەڵدا ئەنجام بدە.

2-ئازادی تەواو بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی یاری بکات و ناخای خۆی دەرببڕێت بۆت وا دوور بکەوەرەوە لەوەی کە بە منداڵەکەت بڵێی منداڵەکەم شەرمنە لە بری ئەوە وشەی ئەرێنی بەکار بهێنە(زیرەک، جوان، نەرم و نیان، لەسەرخۆ...)هەر کاتێک هەڵەیەکی ئەنجام دا لێی توڕەمەبە بەڵکو باسی زیانەکانی بۆ بکە.

3-هەر کاتێک چالاکیەکی ئەنجام دا دەستخۆشی لێبکەو هەستی باوەڕ بەخۆبونی تێدا دروست بکە.

4-ئەگەر هەستت کرد شێوازی شەرمنی بۆ دروست بۆوە دوبارە هانی بدە رەوە و یارمەتی بدە لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی زیاتر دروست بکات.

5-جیاوازی مەکە لە نێوان منداڵەکاندا بۆ ئەوەی هەست بە دیاردەیەکی نائاسای نەکات لە دەروونیدا.

6-لە ژەمی خواردنیدا ئەو خواردنانەی بۆ زیاد بکە کە ڤیتامین C تێدایە وەک: ماسی، میوە،هەموو جۆرە ڤیتامینەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

  • پێش 1 هەفتە

    ته‌نها به‌یه‌ك وته‌ی كچه‌كه‌ی، له‌سه‌ر كورسی بردیان بۆلای دكتۆر

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی

  • پێش 1 هەفتە

    ھەرزەکاری و گرفتی خۆشەویستی

  • پێش 1 هەفتە

    منداڵی جوڵە زۆر

  • پێش 2 هەفتە

    تائێستا ئه‌م كاره‌ت بۆ منداڵه‌كه‌ت كردووه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری

سەرەتا