15/09/2021
454 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا به‌ده‌ل و ئومێد به‌رۆشكیش مانگرتنیان له‌خواردن تا مردن راگه‌یاند
په‌یام
جارێكی دیكه؛ دانیشتنی دادگایی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی له دادگای هه‌ولێر دواخرایه‌وه.
ئاری به‌ده‌ل، كوڕی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری به په‌یامی راگه‌یاند، دانیشتنی دادگایی مامۆستا به‌ده‌ل و رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی تا دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دواخراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مامۆستا به‌ده‌ل و ئومێد به‌رۆشكی له به‌رده‌م دادوه‌ر، مانگرتنیان له خواردن تامردن راگه‌یاندووه.
ئه‌وان ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و مانگێكه به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان له زینداندان، چه‌ندین جار دانیشتنی دادگاییكردنی ئه‌وان به پاساوی جیاجیا دواخراوه.
پارێزه‌رانیان و په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، ئه‌وان هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر نییه‌و، هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە