15/09/2021
197 جار خوێنراوەتەوە
كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له‌سه‌ر كاره‌كانیانن
په‌یام
كارمه‌نده ئافره‌ته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارزایی له كابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان، سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌كاربوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، نزیكه‌ی 30 ئافره‌ت له به‌شه جیاوازه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌ست به‌كاربوونه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 60 كه‌س به‌رزببێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌كه، مه‌وله‌وی عه‌بدولهادی هه‌مه‌دان له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی پاڵاپۆشیی ئیسلامی‌دا ئافره‌ته‌كان ده‌توانن كاربكه‌ن و داوای له‌سه‌رجه‌م كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان كرد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
عه‌بدولهادی هه‌مه‌دان وتیشی: داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌كه‌ین كه پێشتر له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا كاریان ده‌كرد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، كارمه‌ندانی فرۆكه‌خانه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه‌ته‌وه. به‌هۆی پێویستییه‌وه داوامان له كارمه‌نده ئافره‌ته‌كانمان كرد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
یه‌كێك له كارمه‌نده ئافره‌ته‌كان ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵین به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆسه‌ر كاره‌كانمان. داوا له تاڵیبان ده‌كه‌ین كێشه‌ی مووچه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات".
له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی له 31ی ئاب، ره‌وشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ كه كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی تاڵیبان به‌رده‌وامه له‌وه‌ی بۆ باری ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە