15/09/2021
268 جار خوێنراوەتەوە
قه‌ته‌ر داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بایكۆتی حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان نه‌كه‌ن
په‌یام
قه‌ته‌ر داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بایكۆتی حكومه‌تی تاڵیبان نه‌كه‌ن، تا نه‌بێته وڵاتێكی گۆشه‌گیر.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لسانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ خۆسێ مانوێل ئه‌پاریس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا سازی كردبوو، له باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستان، ڕایگه‌یاند، ده‌نگدابڕین له ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئه‌و وڵاته ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو نییه، چونكه هه‌نگاوێكی له‌و شێوه ده‌بێته هۆی گۆشه‌گیری زیاتری ئه‌و وڵاته و دروستبوونی گرفت و كێشه‌ی زۆرتر.
وتیشی: دیالۆگ تاكه ڕێگه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر له‌مپه‌ره‌كاندا و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته پێش، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان ته‌نها ڕۆڵی نێوه‌ندگیر ده‌بینێت له ئه‌فغانستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌نه‌فی وردك وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرایكرد كه چین په‌یمانیداوه بڕی 15 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان بكات.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه حكومه‌تێكی كاتی پێكهێناوه به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریی پێنه‌كردنی لایه‌نه‌كانی دیكه و ژن‌دا وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌شێكیان نیگه‌رانیان نیشانداوه و هه‌ڕه‌شه‌ی بچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە