15/09/2021 600 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی.. پاریس سانجێرمان داهاتووی مباپێی بۆ هاوینی داهاتووش یەکلایی کردەوە

پەیام سپۆڕت

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک لە یانەکەمان بیر لەوە ناکاتەوە بۆ وەرزی ئایندە بەبێ مباپێ یاری بکەن.

لە میانەی لێدوانێکدا کە کەناڵ "پڵەس"ی فەڕەنسی بڵاویکردۆتەوە، لیوناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێڕمان سەرەبارەت بە داهاتووی کیلیان مباپێ وەڵامی چەند پرسیارێکی داوەتەوە و سەرەتا دەڵێت: ئێمە بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە پلانەکانمان بەبێ مباپێ بێت، بەڵی ڕاستە لە دواین هەفتەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆدا بووین، دۆخێک بوو کە پێمان خۆش نەبوو، ئێمە ڕاشکاوبووین و ڕامانگەیاند کە ئەو ئۆفەری ڕیاڵ مەدرید بۆ کیلیان گونجاو نییە، کەمترە لەو بڕەی ئێمە یاریزانەکەمان لە مۆناکۆوە پێ کڕی.

لە درێژەی قسەکانیدا لیوناردۆ ئاشکرای کرد، ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەوە دەکرد گوایە ڕیاڵ مەدرید ئۆفەری دیکەی پێشکەش کردوین ڕاست نەبوو.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەرەکەی یانە پاریسییەکە وتی: هیچ کەسێک لە یانەکە بیر لەوە ناکاتەوە داهاتووی پاریس سانجێرمان بەبێ مباپێ بێت، لە یانەکەمان هیچ کەس خەیاڵی بۆ ئەوە ناچێت کۆتایی ئەم وەرزە مباپێ یانەکەمان جێبهێڵێت.

لە بەردەوامی قسەکانیشیدا لیوناردۆ ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان پاریس سانجێرمان و کیلیان پەیوەندییەکی قوڵە، لەبەرئەوە بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەنەوە و مانەوەی یاریزانەکەش واتایەکی زۆری دەبێت، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی یاریزانێکی فەڕەنسییە یان یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵکو ڕێگاکەی ئێمە هەمووان سەرسام دەکات.

لە کۆتایشدا لیوناردۆ وتی: کارمان بۆ ئەوە نەکردووە کە تەنیا یەک وەرز مێسی و نێمار  و مباپێ بە یەکەوە یاری بکەن، بەڵکو ئێمە هەموو شتێک ئەنجام دەدەین تا ئەوەی ئەو سێ هێرشبەرە بۆ وەرزی داهاتوو بە یەکەوە لە یانەکەمان یاری بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا