14/09/2021
272 جار خوێنراوەتەوە
به‌شێكی زۆر له سزادراوانی بادینان مانگرتنیان له‌خواردن تامردن راگه‌یاندووه
شێروان شێروانی یه‌كێك له چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان ڕایگه‌یاند مانگرتنیان له خواردن و خواردنه‌وه تا مردن ڕاگه‌یاندوه و داواش له ئازادیخوازانی گه‌لی كورد ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و پشتیوانیان لێ بكه‌ن.
كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ شێروان شێروانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ تیمی كوردستانی عێراقی CPTدا ئه‌نجامدا".
به وته‌ی ناوبراو شێروان ئاشكرایكردووه كه "نزیكه‌یی ته‌واوی زیندانیانی بادینان كه ژماره‌یان 81 زیندانییه، مانیان له خواردن گرتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئاویش ناخۆنه‌وه".
شێروان شێروانی داواشی كردووه كه خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان بۆ پشتیوانی ئه‌و زیندانیانه چالاكی بنوێنن و بێده‌نگ نه‌بن به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه مێژووییه‌ی ده‌رهه‌ق به چالاكوان و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی بادینان ده‌كرێت و بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن.
هه‌روه‌ها شێروان نیگه‌رانی ئه‌و هاوڕێ زیندانیانه‌ی بووه كه تاوه‌كو ئێستا دادگایی نه‌كراون و ئه‌وانه‌ش كه له زیندانی ئاسایش‌دا هێڵدراونه‌ته‌وه.
شێروان شێروانی كه به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن حوكم دراوه هه‌فته‌ی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا و شڤان سه‌عید گواسترانه‌وه بۆ زیندانی چاكسازی گه‌وران و ئێستاش مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە